
" به‌شی یه‌که‌م "
مردن چییه؟ که‌س تــێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌ورات و زه‌بوور ، تا ده‌گه‌ییه ئاوێستا
زۆر کــه‌س له ژیــان دواوه زانــــایـانـه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستــا
"خه‌یام"
« ته‌نیا مه‌رگه ، که درۆ ناکات هه‌موو وههم و خه‌یاڵه‌کان به هوۆی "مه‌رگه‌وه"، فه‌وت و فه‌نا ده‌بن، ئێمه ڕۆڵه‌ی مه‌رگین و مه‌رگ ئێمه له ده‌ست سه‌رابه‌کانی ژیان رزگار ده‌کات.» قه‌یران و دڵه‌ڕاوکێ؛ دوو هاوتا و هاوڕێی سه‌رده‌می مودێڕنیته و جیهانی نوێ. سه‌رده‌مێ که گوێ ناداته بایه‌خه‌کانی پێشوو. سێبه‌ری ره‌شی سه‌رمایه‌داری و پیشه‌سازی، مرۆڤی تووشی ده‌ردی بێ ده‌رمانی دڵه‌ڕاوکێ و قه‌یران کردووه. ئه‌م دوو دیوه‌زمه، که به نه‌خوشی سه‌رده‌م پێناسه ده‌کرێن؛ له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه ، به ئاکامی پشت هه‌ڵ کردنی مرۆڤ له دین و رابردوو زانراوه.