زمانی زیگماک بناسین و بیپارێزین!
ئاوڕێکی کورت بۆ سه‌ر و ڵاتی کوردان و زمانی کوردی.
"به‌شی یه‌که‌م"
ئاماده‌کردنی: ئه‌مین عه‌زیزی
کوردستان وڵاتێکی به‌رینه و دابه‌شکراوی کشوه‌رگه‌لی ئێران ، ئێراق ، تورکیه ، سوریه و روسیه‌یه.
گوایه وشه‌ی کوردستان له ئێران‌دا بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می «سه‌لجوقیه‌کان»، له کاتی ده‌سه‌ڵاتی «سوڵتان سه‌نجه‌ر» له‌ساڵانی 511 تا 522ی کۆچی مانگی, چوه‌ته سه‌ر زاران و له نوسینگه فه‌رمیه‌کاندا ناوی لێ براوه. له‌و سه رد‌ه‌مه‌دا 16 ناوه‌ند ی: "ئالانی، ئه‌لیه‌شته‌ر، به‌هار، خه‌فتیان، ده‌ربه‌ندی تاج خاتون، ده‌ربه‌ندی زه‌نگی، ده‌زبیل، دینه‌وه‌ر، سوڵتان ئاوا‌و چه‌مچه‌ماڵ، شاره‌زور، قرمیسین، کرند، خۆشان، که‌نگاوه‌ر، ماهیده‌شت، هه‌رسین، وه‌ستام." نیشتمانی کورده‌کان بووه. یونانیه‌کانیش؛ به کوردستانیان وتوه «کوردوئن kurduin » و به کورده‌کانیش وتویانه، کوردخۆی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر