فمینیسم چییه؟ فمینیست کییه؟
ده‌قی وتار: فه‌رزانه به‌زر پوور
وه‌رگێڕان و کورت کردنه‌وه : ئه‌مین عه‌زیزی
ده‌وترێ؛ دوو له سێی هه‌موو ئیش و کاری ئه‌م جیهانه له ئه‌ستۆی ژنان دایه؛ له کاتێکدا ته‌نیا یه‌ک له ده‌ی داهاتیان وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت. که‌وایه ژن له پیاو زۆرتر کار ده‌کات و داهاتی که‌متره.
ژنان له وڵاتانی پێشکه‌وتوو، دوو تا پێنج کاتژمێر و له ئامریکای لاتین و کاراییب پێنج تا شش کات ژمێر و له ئافریقا و ئاسیا دوازده تا سێزده کات ژمێر، له حه‌وتوودا، له پیاوان زۆرتر کار ده‌که ن. ئه‌گه ر ئیش و کاری ناو ماڵ و منداڵ به‌خێو کردنیش ، له به‌ر چاو بگیرێت، ژنان له حه‌وتوودا شه‌ست تا حه‌فتا کاتژمێر، کار ده‌که ن. ئه‌مڕۆ له هه‌موو جیهاندا ، گه‌لێک بزووتنه‌وه و کۆڕ و کۆمه‌ڵی تایبه ت به ژنان بۆ گۆڕانی باروودۆخی ناله‌باری ژنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن . ئه‌م بزاڤانه به ناوی فمینیسمه‌وه ناودێر کراوه و جیاوازه له جووڵانه وه‌کانی تر.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر